فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات | |
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن به بانگهێشت كردن له هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار، نیگاركێش و هه‌روه‌ها هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره، یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن بۆ به‌شداری كردن له یه‌كه‌مین پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر و كاتالۆگی فیستیڤاڵدا، له هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار و نیگاركێش بانگهێشتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ردا به‌شداری بكه‌ن. له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری كردن بۆ هه‌مووانه و براوه‌ی پێشبڕكییهكهش، له سه‌ر ئه‌رك و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ، بۆ ئاماده‌بوون له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن بانگهێشت ده‌كرێت. فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی فیلمی كوردی له سه‌رتاسه‌ری دنیا كه هه‌موو ساڵێك به به‌شداری فیلمه كوردییه‌كان كه به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانین، له 4 به‌شی فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتی، كورته فیلم و فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، له جۆری دیكۆمێنتی و درامی به ناوه‌رۆكی كوردستان و كورده‌كان، له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌رپرسانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن داوا له هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار، نیگاركێش و هه‌روه‌ها هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردن له یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی وێنهونیگار به نیازی به‌كارهێنان له دیزاینی پۆسته‌ر و نامیلكه‌ی پرۆگرامدا، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی وا په‌یوه‌ندیان هه‌یه به كولتووری كورد، سیمبۆله‌كانی نێو فه‌رهه‌نگی كوردی، سینه‌ما، یادی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی و هه‌روه‌ها شاری له‌نده‌ن وه‌كوو پایته‌خت و شوێنی فیستیڤاڵه‌كه، به زووترین كات بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ له شاری له‌نده‌ن ره‌وانه بكه‌ن. دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌كان رۆژی 31ی ئۆگۆستی 2009 دیاری كراوه. جێی ئاماژه پێدانه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن هونه‌رمه‌ندان و هۆگران بۆ به‌شداری كردن له یه‌كه‌مین پێشبڕكێی وێنهونیگاری فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر به زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عه‌ڕه‌بی و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی فیستیڤاڵه‌كه به ناونیشانی www.lkff.co.uk بكه‌ن. |